دوو كاروانی ئەمریكا كرانە ئامانج
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شەوی رابردو لەنزیک هەردوو شاری سەماوە و دیوانیە لەباشوری عێراق هێرشکرایەسەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەرەستی لۆجستی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا، ئەویش لەرێگەی دانانی بۆمبی چێنراو بۆ کردنەئامانجی هێزەکانی سەر بە سوپای ئەمریکا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022، پێگەی "صابرين نيوز" لەهەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە:" کاروانێکی گواستنەوەی کەرەستی لۆجستی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە سەماوە لەرێگەی دانانی بۆمبی چێنراوەوە بەئامانج گیراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" دوای چەند خولەکێکیش لەو رووداوە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی سەماوە-دیوانیە هێرشیکراوەتەسەر کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەرەستی لۆجستی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا".
دوای بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان و مانەوەی بەشێک لەو هێزانە لەچوارچێوەی راهێنان و راوێژ بە سوپای عێراق، لەم کاتەدا بەشێوەیەکی بەردەوام هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکانی دیکە دەکرێنە ئامانج، گروپە چەکدارییەکانیش داوا دەکە حکومەت بڕیارەکەی پەرلەمان جێبەجێ بکات.
