دادگای فیدڕاڵی كاندیدبونی هۆشیار زێباری بەشێوەیەكی كاتی راگرت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنهكانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار بەشێوەیەكی كاتی رابگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە دوای كۆبونەوەكە بە نوسراوی فەرمی بڵاویكردەوە كە كاندید بونی كاندیدەكەی پارتی هۆشیار زێباری بۆ ماوەیەكی كاتی راگرتووە.
بڕیارە سبەی 07-02-2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت، بەڵام بەهۆی بەشدارینەکردنی رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکە، گومان دەکرێت کە دانیشتنەکە رێژەی یاسایی تەواو بکات.
پۆستی سەرۆک کۆمار وەکو نەریتێکی سیاسی لە ساڵی 2005ـەوە دراوەتە کورد. تاوەکو ساڵی 2018 لایەنە کوردستانییەکان لەسەر كاندیدێکی هاوبەش رێکدەکەوتن. بەڵام ئەمساڵ هەریەک لە پارتی و یەکێتی كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە هەیە.
هۆشیار زێباری لە پارتی و د. بەرهەم ساڵح لە یەکێتی كاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمارن.
