حکومەت لە 15٪ی پێشینەی هاوڵاتیان خۆش دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە 15٪ی پارەی پێشینەکانی (خانووبەرە، قەرزی بچووک، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) خۆشبێت، کە لەلای هاووڵاتیانە، به‌و مه‌رجه‌ی لەماوەی 90 ڕۆژدا پێشینەکانی حکومەت کە وەک قەرز لایەتی، بیگەڕێنێتەوە، ئه‌وا 15% لێخۆشبوونی بۆ دەردەکەن.   

له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 6ی شوباتی 2022 ده‌ركراوه‌ و واژووی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌، 10 خاڵ بۆ پرسی لێخۆشبون به‌ بڕی 15% له‌و پێشنیانه‌ی حكومه‌ت ده‌ركراوه‌ كه‌ له‌لای هاوڵاتیانه‌.

پێشینه‌كان خانوبه‌ره‌ و قه‌رزی نیشه‌جێبون و هاوسه‌رگیری و قه‌رزی بچوك و قه‌رزه‌كانی بانكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری ده‌گرێته‌وه‌ و بڕیاردراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا هاوڵاتیان پێشینه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌، ئه‌وا به‌بڕی 15% له‌و پێشینانه‌ خۆش ده‌بن.

بەپێی نووسراوی ژمارە (1215)ی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 06-02-2022 دەرچووە، تێیدا هاتووە:

1- داشکاندنی 15٪ی لەو پێشینانەی حکومەت، کە لەلای هاووڵاتیانە، وەک پێشینەی (خانووبەرە، قەرزی بچووک، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، بانکی کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاووڵاتیان ئامادەبن لە ماوەی 90 رۆژی کار، لە رێکەوتی 19-01-2022 تەواوی پێشینەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.

2- دوای جێبەجێکردنی خاڵی (1)ی سەرەوە تەواوی سزای دواکەوتن کە هاتووەتە سەر ئەو پێشینانە، لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت.

3- داشکاندنی رێژەی 15٪ی لە بری پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەکان، گەشتوگوزار و ئاو) بە مەرجێک کەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن، تاوەکو 90 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییە بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.

4- بڕگەکانی سەرەوە تەواوی سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی بەشدارییەکان تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە، بە مەرجێک خاوەنکار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشدارییەکان بەشێوەی نەقد بە یەکجار بدات لە ماوەی دەستنیشانکراو لە سەرەوە.

5- لێخۆشبوون لە تەواوی سزا و سووی دواکەوتنی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لەسەر رەسم و باجی کەڵەکەبوو بە مەرجێک تەواوی تەواوی باج و رەسم بدرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە.

6- بڕگەکانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە کە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسای لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێکبخرێت. قەرزە بازرگانییەکانیش ناگرێتەوە، کە بە بازرگان و وەبەرهێنەران دراون، وەک ئاسانکارییەک لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە.

7- ئەو باجدەرانەی بەپێی (57 و 58)ی یاسای باجی دەرامەت ژمارە (113)ی ساڵی 1982ی هەموارکراو ئاراستەی دادگاکان کراوە، هەروەها ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن لێژنەی (استئنافیە) دەرچووە، ئەم لێخۆشبوونە نایانگرێتەوە. 

8- ئەو پاژە (تسقیط)انەی کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری، کە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەرکراوە و پێیدراوە، لە سزای دواکەوتن و سوو دەبەخشرێن لە ماوەی 90 رۆژی کارکردن بە مەرجێک تەواوی رەسم و باجەکان بگەڕێننەوە.

9- بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بە شێوازی (تسقیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی کەڵەکەبوو، بە مەرجێک داواکاریی بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانکارییە پێشکەش بکرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە لە دەسەڵاتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری دایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار