پهرلهمانى عێراق: سبهینێ دانیشتنى پهرلهمان لهکاتى خۆیدا دهکرێت بۆ ههڵبژاردنى سهرۆک کۆمارى نوێ

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی دووەم، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە 7ی شوباتی 2022ی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی دووەم، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دانیشتنی دووەمی پەرلەمان لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 7ی شوباتی 2022 بەڕێوەدەچێت، تێیدا ژمارەیەک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن.
بەپێی بەشێکی دیکەی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، "لە دانیشتنی سبەینێدا سەرۆک کۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت".

بابهتی پهیوهندیدار