ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هاوكێشه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌گۆڕێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند:" هاوكێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له نوسینێكدا كه به‌ناونیشیانی "رەنگە بنەمای گەمەکە (قواعد اللعبه)بگۆڕێت؟؟" له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌لێت: "چوارچێوەی هەماهەنگی دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئیسماعیل قائانی سەقفی داخوازیەکانیان بەرز کردوەتەوەو ده‌ڵێن هەردوو پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار دەبێت بەڕێکكەوتن بێت".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی خولی پێشوی په‌رله‌مان، ڕەنگە ئه‌م داواكارییانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ببێتەهۆی ئەوەی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون بدات .
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"ڕەنگە هاوپەیمانی چوار قۆڵی درزی تێبکەوێت و لێک هەڵوەشێتەوە، به‌وه‌ش پرۆسەی سیاسی بەرەو چەقبەستویی زیاتر دەروات ."
