حکومەتی هەرێم بۆریی گازی سروشتی دەگەیەنێتە سنوورەکانی توركیا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی کردووە بۆ راکێشانی بۆڕییەکی 36 ئینجی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و بۆڕییەکی دیکەی 52 ئینجیش لە هەولێرەوە بۆ دهۆک. بەوپێیەش تەنیا 35 کیلۆمەتر دەمێنێت تاوەکو بۆڕی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بگاتە سنووری نێوان تورکیا".

بەپێی ماڵپەڕی "ئیراک ئۆیل ریپۆرت" وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی 12 ی ساڵی 2021 گرێبەستێکی کردووە لەگەڵ  کارگرووپ بۆ راکێشانی بۆڕییەکی 36 ئینجی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و بۆڕییەکی دیکەی 52 ئینجیش لە هەولێرەوە بۆ دهۆک. بەوپێیەش تەنیا 35 کیلۆمەتر دەمێنێت تاوەکو بۆڕی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بگاتە سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.

بەپێی گرێبەستەكەش ماوەیەكە  دامەزراندنی ئەو بۆرییانە دەستی پێکردووە، پێشبنینی دەکرێت لە ماوەی 16 مانگدا تەواوبکرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013 دا رێککەوتنێکی بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتیی لەگەڵ تورکیا واژۆکرد، بەڵام هێرشی داعش لە ساڵی 2014 دا و بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بووە هۆی ئەوەی کە کیڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست پەرەیان پێنەدرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار