قایمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە نادەین باخی گشتی بكرێتە پڕۆژەی بازرگانی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قایمقامیەتی سلێمانی رەتی دەکاتەوە باخی گشتی سلێمانی بکرێتە پڕۆژەی بازرگانی و دەڵێت:"  رێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت".

 ئەمڕۆ سێشەممە 8ی شوباتی 2022، قایمقامیەتی سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و  و ڕایگەیاند:" بەتوندی دەنگۆی کردنی باخی گشتی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەتی دەکاتەوە و ھەموو لایەک دڵنیادەکاتەوە بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێک لەم رووە لە ئارادا نییەو رێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت، بەنیگەرانیشەوە لە ھەموو ئەو دەنگۆیانە دەڕوانین".

لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا دەڵێت:" لێرەوە بە رای گشتی و ھەموو لایەکی رادەگەیەنین تا ئەو کاتەی دڵسۆزانی ئەم شارە مابن باخی گشتی و سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژوویەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ھەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە".

دەقی راگەیاندراوەكەی قایمقامیەتی سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی رەتی دەکاتەوە باخی گشتی سلێمانی بکرێتە پڕۆژەی بازرگانی روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی لە بارەی باخی گشتی سلێمانی ھاوڵاتیانی شاری ھەڵمەت و قوربانی و دڵسۆزان و خەمخۆرانی پایتەختی رۆشنبیری قائیمقامیەتی سلێمانی بەتوندی دەنگۆی کردنی باخی گشتی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەتی دەکاتەوە و ھەموو لایەک دڵنیادەکاتەوە بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێک لەم رووە لە ئارادا نییەو رێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت، بەنیگەرانیشەوە لە ھەموو ئەو دەنگۆیانە دەڕوانین.

باخی گشتی سلێمانی کە لە ساڵی 1937 دروست کراوە دێرینترین و گرنگترین باخەکانی ئەم شارەیە ، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی شارستانی سلێمانی و یادەوەری خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە رێگەنادرێت ئەم سیما جوان و دیارەی شار لە ناوببرێت یان زیانی پێ بگەیەندرێت، لێرەوە بە رای گشتی و ھەموو لایەکی رادەگەیەنین تا ئەو کاتەی دڵسۆزانی ئەم شارە مابن باخی گشتی و سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژوویەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ھەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار