فڕۆکەی تورکیا سنوری برادۆستى سه‌ر به‌پارێزگاى هه‌ولێر بۆردومان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ماوەی یەک کاتژمێریک  بەربزین‌و گەروەزین‌و بێجوانی بۆردومانكردو  ئێستاش فڕۆکەكان بەئاسمانی دەڤەرەکەدا دەسوڕێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کاتژمێر 10ى به‌یانى، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا هەریەک لەکوێستانی بەربزین‌و گەروەزین‌و بێجوانی بۆردومانكردو ماوەی یەک کاتژمێریش فڕۆکەكان بەئاسمانی دەڤەرەکەدا سوڕاونەته‌وە.

بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، چونکە  ئه‌و شوێنانەی بۆردومانکراون دورن لەگوندو ئاواییەکان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار