جارێكی دیكە دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

پەرلەمانی عێراق  دەرگای خۆبەر کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە و دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات و سێ رۆژ دەخایێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان لە ئەمنیدارێتی گشتی پەرلەمانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەھۆی کۆتایی ھاتنی کاتی دەستووری ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار جارێکی تر دەرگای خۆکاندیدیکردنی کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە یاسایی ژمارە 8ی ساڵی 2012 بۆ جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

دەشڵێت، وادەی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 9ی 2ی 2022 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق بە هۆکاری بایکۆت کردنییەوە لەلایەن رەوتی سەدر و پارتی و سوننە وچوارچێوەی هەماهەنگییەوە پەکی کەوت و نەتوانرا ساز بکرێت.

پێشتریش بەهۆکاری تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر دۆسیەی گەندەڵی و خراپی ناوبانگییەوە، دادگای فیدڕاڵی عیراق سەرجەم رێکارەکانی هەڵبژاردنی زێباری بەشێوەیەکی کاتی راگرت و بەهۆیەوە فراکسیۆنە گەورەکانی پەرلەمان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار