وەزیری دەرەوەی تورکیا: بەردەوامدەبین لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر ڕۆژئاڤا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری دەرەوەی تورکیا  ڕایگەیاند:" تورکیا بەردەوامدەبێت لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆسەر ئەو هێزە کوردیە".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، مەولود چاوش ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکنی هاوتا ئەمریکییەکەی ئەنجامداوەو تێیدا باسیان لەدوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵکشانی ئاستی گرژییە سەربازییەکان لەناوچەکەدا کردوە.

لەبەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتوە، هەردولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردوەو ئۆغڵو ئاماژەی بەهێرشە سەربازییەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆسەر هێزەکانیان‌و کەسانی مەدەنیی لەناوچەکەدا کردوە، جگەلەوەی جەختی لەوەکردۆتەوە، تورکیا بەردەوامدەبێت لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆسەر ئەو هێزە کوردیە.

 تورکیا لەڕێگای تۆپبارانکردن‌و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ڕۆژانە هێرشدەکاتەسەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و کەسانی مەدەنی‌و سەرکردە سەربازییەکانی سەر بەهەسەدە بەئامانج دەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار