کۆمپانیاکانى خۆڵ و خاشاک مۆڵەتی حەوت ڕۆژ دەدەنە حكومەت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاکانى خۆڵ و خاشاک لە سنوری پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان حەوت رۆژ مۆڵەت دەدەنە وەزارەتى دارایی بۆ خەرجکردنى پێشینەکانیان.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمیان کردوە، کۆمپانیاکانى خۆڵ و خاشاک لە سنوری پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان و سەرجەم قەزاو ناحییەکانى ئەو سنورە رایدەگەیەنن کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بریار دراوە کە لە ٦٠%ی پێشینەکانیان بۆ خەرج بکرێت و دواتریش لە ٤٠%ی دیکە، بەڵام تائێستا بۆیان خەرج نەکراوە، بۆیە کارەکانیان وەستاوە.
ئەو کۆمپانیایانە هۆشداریان داوەتە وەزارەتى دارایی ئەگەر لەماوەى حەوت رۆژدا پێشینەکانیان بۆ خەرج نەکرێت ئەوا کارەکانیان رادەگرن.

بابهتی پهیوهندیدار