هێمن هه‌ورامى دوا مۆڵەت دەداتە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه كه فراكسیۆنه‌كان سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر كۆمسیۆن‌و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌یه‌ننه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان". سەبارەت بە داهاتەكان دەڵێت:" هه‌موو داهاته‌كان ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه بۆئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن‌و كۆمسیۆن بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
وتیشى:"هیوادارین پێكه‌وه بتوانین هه‌ڵبژاردن هیچ نه‌بێت هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامبده‌ین، گه‌رنا هه‌موان عه‌یبدار ده‌بین‌و پارتى‌و پێكهاته‌كان‌و ئازادى‌و سۆسیالست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئێستا یه‌ك بازنه‌بێت‌و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن بكرێته چوار بازنه‌و هه‌ندێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن 12 بازنه‌بێت هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق".
له‌باره‌ى داهاته‌كانیشه‌وه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، "هه‌موو داهاته‌كان ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت".
ئه‌مساڵ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كۆتایی دێت‌و پێویسته هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت‌و كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێندرێت.
