وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەوانەی دووەمجار خانەنشین دەکرێنەوە بڕیاریدا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری گشتاندنێكى بڵاوکردەوە کە واژۆی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە و تێیدا هاتووە، ئاماژه به كۆنووسى ژماره 46 له 7/12/2021 لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه و ده‌ركردنى رێنماییه داراییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه خانه‌نشین كراون و پاداشتى خانه‌نشینییان وه‌رگرتووه، به‌ڵام دووباره دامه‌زراونه‌ته‌وه و خانه‌نشین كراون، پێویسته ره‌چاوى ئه‌م نووسراوە بکەن.
لە نووسراوەکەدا هاتووە "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه دامه‌زراونه‌ته‌وه و یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كار و پاداشتى خانه‌نشینییان بۆ خه‌رجكراوه، به‌پێى یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان ده‌بوایه پاداشتى خانه‌نشینییان بگه‌ڕاندبایه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه و دووباره خانه‌نشین كراونه‌ته‌وه، ده‌توانن ئه‌و پاداشته بگه‌ڕێننه‌وه دووباره له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی دووه‌مجار پاداشتیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه له ماوه‌ی 60 شه‌ست رۆژدا له رێكکه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م گشتاندنه".
