قوباد تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین پێكەوە كاری جددی بكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، رایگەیاند:" ئەگەرچی ڕەنگە بۆ هەندێک ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من جێگەی شانازییە کە لەسەردەمی كاری ئێمەدا خاتوونێك ئەم پۆستەی وەرگرتووە. متمانەم بە لەیلاخان هەیە کاری جوان بکات و لە زۆرێک لەوانەی پێش خۆی سەرکەوتووتر بێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئەوەی پەیوەندی بەئێمەوە هەیە، بەڵێن دەدەین پێكەوە كاری جددی بكەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر و نەهێشتنی زیادەڕۆیی و سەرپێچی یاسایی لە سنووری شارەوانی سلێمانیدا، هەتا بەندەش لە ئەركدابم هەموو توانا و هەوڵێك دەخەمەگەڕ لەپێناو پێشخستنی ژنان و کچانمان و بە شایستەیان دەزانین بگەن بە پۆستە باڵاکان چ لە کەرتی حکومی بێت یاخود کەرتی تایبەت، تا پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین".

لەیلا عومەر كە پێشر پۆستی  جێگری پارێزگاری سلێمانی هەبووە، ئەمر|شۆ بە فەرمی وەك سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەستبەكاربوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار