نێچیرڤان بارزانی: بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان له تهواوى نووسهران و ئهديبانى كوردستانه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسرانی کورد رایگەیاند: " بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان له يهكێتيى نووسهرانى كورد و تهواوى نووسهران و ئهديبانى كوردستانه كه رۆڵى كاراى خۆيان له برهودان به گيانى وابهستهيى به نيشتمانهوه، مرۆڤسازى، ئازادى و پاراستنى مۆرك و ناسنامه و كولتوورى كورد و كوردستاندا بگێڕن".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسرانی کورد رایگەیاند، "لەم یادە شكۆدارەدا، بە رێزەوە لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی یەكێتییە سەنگین و تێكۆشەرەكەتان دەڕوانین. ئەو رێكخراوە پڕ بەرهەم و بەخششەی كە خزمەتێكی بەرچاو و بەردەوام و بێ دابڕانی بە ئەدەب و زمان و كولتووری كوردی كردووە، لە مەیدانی خەباتیشدا نموونەی چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاری و هەمیشە لە سەنگەری گەل و نەتەوەكەیدا بووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان له يهكێتيى نووسهرانى كورد و تهواوى نووسهران و ئهديبانى كوردستانه كه رۆڵى كاراى خۆيان له برهودان به گيانى وابهستهيى به نيشتمانهوه، مرۆڤسازى، ئازادى و پاراستنى مۆرك و ناسنامه و كولتوورى كورد و كوردستاندا بگێڕن، ئێمهش به ههموو شێوهيهك هاوكار و پشتيوانيان دهبين".
نێچیرڤان بارزانی یادی زیندووی ئەو نووسەرە شەھیدانەی بیرهێناوەتەوە کە لە سەنگەری خەبات و داكۆكی لە ئازادی و مافەكانی گەلدا شەهید بوون و دەڵێت، "سەری بەرزی قەڵەمەكانیان نەوی نەكرد و بە هەڵوێستەوە گیانی پاکیان بەخشی".
