سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی: ئامانجە سادەكەمان خزمەتكردنی شار و كوچە و كۆڵان و خەڵكەكەیەتی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی، پاش وەرگرتنی پۆستەکەی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە و باس لە جێبەجێكردنی نەخشە رێگەیەكی گشتگیری ھەمەلایەنە دەکات بۆ بەرەو پێشبردنی شاری سلێمانی. 

لەیلا عومەر عەلی، سەرۆکی نوێی شارەوانیی سلێمانی، پاش ئەوەی لە سەرەتای پەیامەکەیدا سوپاسی قوباد تاڵەبانیی دەکات بۆ بەخشێنیی ئەم ئەرکە پێی و ڕایگەیاند، "ئامانجە سادەكەمان خۆی لە خزمەتكردنی شار و كوچە و كۆڵان و خەڵكەكەی دەبینێتەوە". 

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەرکە تازەکەی کاری ئاسان نییە و پشودرێژی دەوێت و نامۆنییە بە ئیش و كارو یاسا و رێنماییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی و ئەمەش ھاوكار دەبێت لە باش تێپەڕاندنی کارەکانی. 

ڕۆژی چوارشەمەمە 9ی شوباتی 2022 كۆتا رۆژی كاركردنی بوو وەك جێگری پارێزگای سلێمانی و لە ئێستادا لەیلا عومەر بووە بە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار