سێ كورد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ جاری دووەم دەرگای خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كردەوە سێ كورد خۆی بۆ پۆستەكە كاندید كرد.
رۆژی سێ شەممەی رابردوو سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق دهرگاى خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدى پۆستى سهرۆك كۆمار کردەوە کە ماوهى سێ ڕۆژە، بەپێی ئەو بریارە هەریەکە لە لەتیف رەشید و رێبوار ئاوڕەحمان و ئومێد پاڵانى وەک سێ کاندیدی کورد دوبارە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردەوە.
سبەینێ هەینى دوا وادەیە بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.
لەڕۆژی 7ی ئەم مانگە بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیاریكرا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەڵام ئەوەی دادگای فیدراڵی رۆژی پێشووتر كاندید بونی هۆشیار زێباری كاندیدی پارتی بۆ پۆسەتەكە بۆ ماوەیەكی كاتی هەڵپەسارد، بۆیە لە رۆژی دانیشتنەكەدا زۆربەی فراكسیۆنەكان بایكۆنیان كردو بەهۆیەوە كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
