عەبدولستار مەجید: دەسەڵات خەڵك برسی دەكات لەپێناو كۆمپانیاكانی خۆیان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم نرخی گومرگی سەر ئارد بۆ هەر تەنێک لە 32 دۆلارەوە بۆ 65 دۆلار زیاد دەکرێت، ئەوەش لەپێناو ساغکردنەوەی ئاردی دوو کۆمپانیای ناوخۆی هەرێم بۆیە باوەڕی وایە بڕیارەکە نرخی نان لەسەر خەڵک گران دەکات و "دەسەڵاتیش خەڵک برسی دەکات".
ئەمڕۆ هەینی 11ی شوباتی 2022، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم نرخی گومرگی سەر ئارد بۆ هەر تەنێک لە 32 دۆلارەوە بۆ 65 دۆلار زیاد دەکرێت، ئەوەش لەپێناو ساغکردنەوەی ئاردی دوو کۆمپانیای ناوخۆی هەرێم بۆیە باوەڕی وایە بڕیارەکە نرخی نان لەسەر خەڵک گران دەکات و "دەسەڵاتیش خەڵک برسی دەکات".
عەبدولستار مەجید لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجامی بەدواداچوون بە ئێمە گەیشتووە، ئەم دەسەڵاتە لە ڕێگەی زیادکردنی گومرگ لەسەر ئاردی هاوردە، نرخی نان لەسەر خەڵک گران بکات . بەجۆرێک ئێستا بۆ هەر تەنێک ئاردی هاوردە، بڕی 32 دۆلار وەردەگیرێ، بەڵام نوسراویان کردووە کە زیادی بکەن بۆ 65 دۆلار واتە بە ڕێژەی 100% و زیاتریش".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بۆ نمونە ئێستا هەر تەنێکی ئارد کە لە تورکیاوە هاوردەی هەرێم دەکرێت، بە گومرگ و کرێی گواستنەوەشەوە، هەر تۆنێک 470 دۆلار دەکەوێت، بەڵام لە بەرژەوەندی دوو کۆمپانیای سەربە خۆیان، گومرگ زیاد دەکەن تا ئاردی هاوردەی ئەو دوو کۆمپانیایە ساغ ببێتەوە کە هیچ باج و ڕسوماتێکیش نادەن و تەنی ئاردیش بە 500 دۆلار دەفرۆشنەوە لە بازاڕ ."
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان بڕیارەکە بە "ترسناک" ناو دەبات و باسی لەوەشکردوە، "ئەم ڕەفتارەی دەسەڵات خەتەرناکە و برسێتی زیاتری خەڵکی لێدەکەوێتەوە چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نان".
