هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی بەفر بارینەوە چەند شەقامێك دادەخات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامەکانی سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌رزایه‌كانی ده‌باشان‌و ئه‌زمه‌ڕ راگەیاند، ئەوەش بەهۆی شەپۆلی بەفر و به‌سته‌ڵه‌ك‌و به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی شوباتی 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا راگه‌یاند كه له‌ئێستادا به‌هۆی به‌سته‌ڵه‌ك و به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه، له‌هه‌ردولای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رزایه‌كانی ده‌باشان‌و ئه‌زمه‌ڕ واته له‌پردی ده‌باشان‌و چاڤی لانده‌وه، ڕێگه‌نادرێت شۆفێران بچنه سه‌ر چیا‌و به‌رزاییه‌كان‌و به‌ربه‌ستكراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفرەی ناوچە شاخاوییەکانی گرتووەتەوە پێشبیندەکرێت تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت و سەنتەری شارەکان ناگرێتەوە.
دەشڵێت: شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی، بەتایبەتی پێنجوێن و قەرەداغ و بناری ئەزمەڕ و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتووەتەوە.
