وەفدێكی هەدەپە لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی كۆبونەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی رایگەیاند: " ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی هەدەپە كۆبوینەوە وباسمان لە بڕوابونی یەکێتی  بە دیموکراسی و مافی گەلان و بەردەوامبونی خەباتی فراکسیون لەسەرهێڵی نەتەوەی و یەکڕیزی ماڵی کوردی لە هەر چوار بەشی کوردستان کراوە".

وەفدێكی پەرلەمانتارانی هەدەپە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی لە هەژماری فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فراکسێونی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە وەفدێكی پەرلەمانتارانی هەدەپە کرد کە پێکهاتبوون لە فەلەکناس ئوجا نوێنەری شاری باتمان و هودا کایا، نوێنەری ئەستەنبوڵ و حەسەن ئۆزگونێس نوێنەری شرناخ وموراد نوێنەری ئیزمیر .

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ڕاسیگەیاند لە کۆبونەوەکەدا باس لە بڕوابونی یەکێتی  بە دیموکراسی و مافی گەلان و بەردەوامبونی خەباتی فراکسیون لەسەرهێڵی نەتەوەی و یەکڕیزی ماڵی کوردی لە هەر چوار بەشی کوردستان کراوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆی ڕەوشی مرۆیی و ئاسایشی کەمپی مەخمور و  خەڵکی شەنگال کراوە بە پێویست زانرا ژیانی هاوڵاتیانی سیڤیل پارێزراوبیت.

وەفدی پەرلامانتارانی هەدەپە دوای سەردانیان بۆ شەنال و ناوچەکانی دەروبەری لە ئێوارەی دوینێوە گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند لایەنێکی جیاواز کۆدەبنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار