عێراق فڕۆكە لە سێ وڵات دەكرێت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عێراق ئامادەکاری کردوە بۆ ناردنی وەفدێكی باڵای سەربازی بۆ روسیا، فڕەنسا و پاکستان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و زرێپۆشی پێشکەوتو.
ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای سوپای عێراق پلانی کڕینی زرێپۆش، زیادکردنی فیرقە و یەکە سەربازییەکانیان هەیە، بەتایبەت کە لەئێستادا سوپا زرێپۆشی ئەبرامزی ئەمریکی و تی 90ی روسی بەکاردەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق ئامادەکاری کردوە بۆ ناردنی شاندێکی باڵای سەربازی بۆ روسیا، فڕەنسا و پاکستان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و زرێپۆشی پێشکەوتو.
باس لەوەشکراوە، چەندین بەرنامەی دیکەش هەیە بۆ پەرەپێدانی توانای هێزەکانی عێراق، لەداهاتویەکی نزیکیشدا بەشی پیشەسازی وەزارەتی بەرگری خۆی بەرهەمی نوێی دەبێت.

بابهتی پهیوهندیدار