سەرکردەکانی داعش لە زیندان ڕزگار دەکرێن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عارف حمامى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، پیلانێكى گه‌وره هه‌یه بۆ هه‌ڵاتنى زیندانییه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له زیندانه‌كانى عێراق، پیلانه‌كه له زیندانه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار جێبه‌جێده‌كرێت كه زۆرترین سه‌ركرده‌ى داعشى تێدایه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتیشی: پیلانه‌كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه خۆى وه‌ك جێبه‌جێكارى پیلانه‌كه ڕۆڵناگێڕێت، به‌ڵكو هێزه نێوخۆییه‌كان ئه‌و پیلانه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
لەبارەی هۆكاری ئەنجامدانی ئەو پلانەوە حمامی ئەوەی خستووەتەڕوو، كە ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ویستى ئه‌وه‌یان هه‌یه له رێگه‌ى هێزه ناوخۆییه‌كانه‌وه ئاسایشى عێراق بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و پشێوى بنێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگى ئه‌منى زیاتر له عێراق دروستبكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێستا سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه.
