عەلەف گران دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند:" لەهەفتەیەکدا هەر تۆنێک عەلەف 80 دۆلار چووهته سهر نرخهكهى و ئهوهش مەترسی گەورە دروستدەکات بۆ بەرهەمهێنانی مریشک".
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، نازم عهبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەپەیامێکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە رایگەیاند:" لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف 80 دۆلار چووهته سهر نرخهكهى و ئهوهش مەترسی گەورە دروستدەکات بۆ بەرهەمهێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پڕۆژەکان و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی مریشک".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "گرانبونی ڤیتامینەکان، دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین".
لەبارەی چارەسەری کێشەکەش سهرۆكى كۆمهڵهكه باوەڕی وایە تاكه چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان ئەوەیە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادان بکرێتەوە، "چونكه نرخی ئالیک و جوچک لەو وڵاتە هەرزانتره و کوالێتی گونجاوە بۆ خاوەن پڕۆژەکان."
