ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر بودجه‌ی پرۆژه‌كان دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و دەنگ دەدات لەسەر بودجه‌ی پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بەبڕی زیاتر لە 20 ملیار دینار و پرۆژه‌كانی ئیدارەی گەرمیان بەبڕی 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کراوە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەن بۆ دوو تەوەر کۆدەبێتەوە، تەوەری یەکەم ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانییه‌وه‌ ده‌درێت به‌ بڕی 20 ملیار و 730 ملیۆن دینار له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022.

ئەوەش هاتووە، لە تەوەری دووەمدا دەنگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەدرێت به‌ بڕی 15 ملیار و 180 لەسەر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2022.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار