شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کەسانى باش و بەتوانا دانراون لە پۆستەکان

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى رایگەیاند:" پێشتر کەسانى باش و بەتوانا دانراون لە پۆستەکان، بەڵام پشتگری نەکراون و هاندراون بۆ شکاندنى یاسا و هەندێ پڕۆژە لەلایەن کەسانێکەوە کە تەماعیان هەبووەو قەت تێر ناخۆن".

لەسەردانێکى بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند:" شارەوانى سلێمانى کێشەیەکى زۆری تێدایەو بووەتە هۆکاری ناڕەزایەتى خەڵکی سلێمانی.
ئاماژەى بەوەشکردوە، دەکرا باشتر و جوانتر مامەڵە لەگەڵ زەوی و زاری سلێمانى بکرایە، بۆ ئەوەى کەس جورئەتى ئەوەى نەکردایە دەستدرێژی بکاتە سەر بستێک زەوی سلێمانی.

هەروەها ناوبراو ئەوەى خستەڕوو، بەوشێوازەى کە پێشتر ئیش کراوە قابیلی قبوڵ نییە، گۆڕانکارییەکان لە پۆستەکان زۆرن و بەردەوام دەبێت هەر بە گۆڕینى سەرۆکى شارەوانى ناوەستێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشى، پێشتر کەسانى باش و بەتوانا دانراون لە پۆستەکان، بەڵام پشتگری نەکراون و هاندراون بۆ شکاندنى یاسا و هەندێ پڕۆژە لەلایەن کەسانێکەوە کە تەماعیان هەبووەو قەت تێر ناخۆن.

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى باسى لەوە کرد، هەندێ کەس بەتەما بوون چەندین خانوو بازاڕو شوێن تەنانەت سەرای سلێمانیش بڕوخێنرێن، بەڵام رێگریمان لێکردن، خەڵکی ئەمشارە زۆر بێدەنگن بەرامبەر ئەو هەوڵانە، پێویستە بێنە پێشەوەو هەڵوێستیان هەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار