دادگای فیدراڵی: هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار كاندید بكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کەمێک لەمەوبەر دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند، هۆشیار زێباری پەسەند نەکرد وەک كاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. 

پاش ئەوەی وا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، دادگای فیدڕاڵی عێراق تانەکانی سەر هۆشیاری زێباری کە لەلایەن چوار ئەندام پەرلەمانەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا بوو تاوتوێ بکات، کەمێک لەمەوبەر دادگا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار. 

هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی  بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام لەلایەن چوار ئەندام پەرلەمانەوە، کە سیانیان سەر بە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بوون و یەکێکیشیان سەربەخۆ، سکاڵای لەسەر تۆمار کرا و دادگای باڵای عێراقیش خۆکاندیدکردنی هۆشیار زێباریی ڕاگرت؛ لە ئێستاشدا دادگا بڕیاریدا دوور بخرێتەوە لە كاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار