بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە: حەجی بازرگانی بوونی نییە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند:"چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێک سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت. ئێمە ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ".
کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندن وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند: "چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێک سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت. ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاویدەکەنەوە.
کاروان ستوونی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لەو "بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بەهەردەر نەدەن".
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەشڵێت، بە مافی خۆیانی دەزانن رێكاری كارگێڕی و یاسایی دژی هەر كەسێك بگرنەبەر كە بیانەوێت "بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتییان بكەن".
