ھۆشیار زێباری: بڕیارەکەی دادگا سیاسیە و چەند لایەنێکی لە پشتەوەیە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق دوای دورخستنه‌وه‌ی له‌ كاندیدبوون بۆ پۆسته‌كه‌، رایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی سیاسیه‌ و چه‌ند لایه‌نێكی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

دوای بڕیاركه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2022 ده‌ریكرد، هۆشیار زێباری كاندیدی دوورخراوه‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ عێراقییەکان بەڵام ژیان بەردەوام دەبێت" و جەختیکردەوە کە "تا ئێستا پارتی هیچ کاندیدێکی تری دیاری نەکردووە، بەڵام زۆرمان هەیە".

و"بڕیاری دورخستنەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارێکی هەڕەمەکییە و ڕووبەڕووی ستەم بووینەوە، ئێمە هەموو مەرجەکانمان تێدا بوو بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی کۆمار"، هۆشیار زێباری له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وای وت.

هه‌ر له‌میانی قسه‌كانیدا، زێباری جەختی کردەوە کە پێشتر لە دادگا ئەستۆپاکی خۆی سەلماندووەو بڕیارەکەیی دادگای فیدڕاڵی لەدژی نادادپەروەرانە بووە، هاوکات رووی له‌ دادگای فیدڕاڵی كرد و وتی:"ئەوان نایانەوێت عێراق سەرۆکێکی بەهێزی هەبێت و بەرپرسیاریشیم لە قسەی خۆم."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار