دادگاییكردنی بێریڤان ئەیوب دواخرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای 16 مانگ له ده‌ستگیركردنی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دادگایی كردنی بێریڤان ئه‌یوب، ژنه چالاكوانی دهۆك به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام دادگایی كردنه‌كه‌ی دواخرا.
بڕیاربو ئەمڕۆ دووشه‌ممه دوای 16 مانگ لە دەستگیرکردنی، بێریڤان ئەیوب حەسەن، ژنە چالاکوانی بادینان دادگایی بکرێت، بەڵام دانیشتنی دادگایی کردنی بێریڤان بۆ 28ی ئەم مانگە دواخرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کوڕی یەکێک لە دادوەرەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:" فراكسیۆنه‌كه‌یان له زیندان سه‌ردانی بێریڤانیان كردووه و دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 50 رۆژ مانی له خواردن گرتبوو كێشه‌ی جه‌سته‌ی دابه‌زیوه، تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه و چاوه‌كانی دابه‌زیون".
بێریڤان تەمەنی 36 ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لەدوای دەستگیرکردنی، ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیادەبێتەوە، ئەو ژنە دایکی پێنج منداڵە و لە دوای 16 مانگ لە دەستگیرکردنی، ئه‌مڕۆ دادگایی دەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەو ژنە چالاکوانە رایگەیاندبوو كه هیواداره دادگا رۆژی 14ی شوبات بڕیاری ئازادکردنی بدات و ئه‌ویش بە منداڵەکانی شاد ببێته‌وە.
