پەرلەمانی عێراق: 60 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" دوای ئەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتاییهات، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستەکە کاندیدکردووە گەیشتوەتە 60 کەس و تائێستاش وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك دیارینەكراوە.

بەیداء خزر، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەقۆناغی یەکەمی کردنەوەی  دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار 24 کەس ناوی خۆیان پێشکەش کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو جارێكی دیكە دەرگای خۆكاندیدكردن كرایەوە، لەئێستادا ژمارەی کاندیدان گەیشتوەتە 60 کەس.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانێت ناوی کاندیدەکان ئاشكرابکات، تائێستاش پەرلەمان وادەیەكی نوێی بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیارینەکردووە.

رۆژی یەکشەممە 13-2-2022 دادگای فیدڕاڵی خۆكاندیدكردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەتکردەوە، هاوکات ئێوارەی هەمان رۆژیش دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار