وەزیری پێشمەرگە: دۆسیەی پلەبەرزكردنەوە تەواو بووە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند:"پرۆسەی خانەنیشینی بەردەوام دەبێت و هەوڵەكانی وەزارەت بۆ تەواوكردنی دۆسیەو خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران تەواو بوەو چاوەڕوانی گەڕانەوەن لە ئەنجومەنی وەزیران".

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردسستان ڕایگەیاند، وەزیری پێشمەرگەو راوێژكارانی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان لەعیراق پرسی چاكسازی و پەرەسەندنەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو بەردەوامیدان بەپڕۆسەی خانەنیشنی و پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران تاوتوێ کردووە. 

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەووە، ''شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژكارانی باڵای ئەمریكاو هۆڵەنداو بەریتانیا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆبۆتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا كە بۆردی باڵای چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگەو تیمی بەدواداچونی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبون، تاوتوێی هەنگاوەكانی چاكسازی و لەمپەڕو ئاستەنگەكانی كراوە.'' 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''ستایشی هێزەكانی هاوپەیمانانی كردوە بۆ پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزەكان كە بۆتە هۆكاری پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتری پێشمەرگەو بەرزكردنەوەی توانستی سەربازیان لەتەواوی سێكتەرەكانەوە.''

وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکردووە، ''پرۆسەی خانەنیشینی بەردەوام دەبێت و هەوڵەكانی وەزارەت بۆ تەواوكردنی دۆسیەو خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران تەواو بوەو چاوەڕوانی گەڕانەوەن لە ئەنجومەنی وەزیران.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار