تویتەكەی سەدر جارێكی دیكە دۆخی سیاسی دەجوڵێنێت

"موقتەدا سەدر چوار داواكاری ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی عێراق دەكات"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لەپەرلەمانی عێراق كرد رۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆی كارا بكات، ئەویش لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق.

موقتەدا سەدر، لەتویتێكدا نوسیویەتی: كاری پەرلەمان تەنها لەپێناو پێكهێنانی حكومەت نییە یاخود سێ سەرۆكایەتیەكە، بەڵكو پێویستە ڕۆڵی كارابكات لەبواری چاودێری و یاسادانان لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراقی ستەم لێكراو.

سەدر لە تویتەكەیدا داوای لەپەرلەمانتاران كردووە چەند كارێكی دیكەش ئەنجام بدەن، لەوانەش كاراكردنی رۆڵی چاكسازی پەرلەمان و لێكۆڵینەوە و بانگهێشتكردنی هەركەسێك گومانی گەندەڵی و كەموكورتی لەسەربێت، ئەویش لەڕێگەی پەلەكردن لە پێكهێنانی لیژنەكانی پەرلەمان و گوێ بەوە نەدرێت ئەو كەسانە سەر بە چی نەتەوە و پێكهاتەیەكن یاخود چی پلەیەكی وەزیفییان هەبووە لە حكومەتەكانی پێشوودا.

سەدر هەر لە تویتەكەیدا دەشڵێت: پێویستە پەرلەمانتاران تەئكید لەسەر كاراكردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان بكەنەوە كە لەخزمەت گەلدایە و ئەو پرۆژانەش دەستپێبكرێنەوە كە وەستاون، ئەوانەی كەموكورتیشیان هەبووە لە حكومەت و كۆمپانیاكان لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت. یەكێكی دیكە لەداواكاریەكانی موقتەدا سەدر بۆ پەرلەمانتارانی عێراق ئەوەیە پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتێكی چاكسازیخوازی نوێ كە زۆرینەی نیشتیمانی بێت و بەدوور بێت لەوەی وەكو كێك ببەخشرێتەوە.

لەخاڵی كۆتایی داواكاریەكانی موقتەدا سەدر بۆ پەرلەمانی عێراق ئەوەش هاتووە: رۆڵی چاودێری پەرلەمان كارابكرێت و بەتوندی ڕێگربێت لە دەستێوەردانی حزبی و دادوەری بە سیاسیكراو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار