نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكە داوای یەكریزی دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‎‎ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کۆچی دوایی  رۆژ نوری شاوەیس دا پەیامێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند:" بە پێكەوەبوون زۆر دەستكەوتمان دەستدەكەوێت، بە ترازان و دووركەوتنەوە، ‏دڵنیاتان دەكەمەوە هیچ لایەنێك لە كوردستان هیچ شتێكی دەستناكەوێت

‎نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە و ووتی:" ئەو كاتە و ئێستاش مەرجی سەركەوت ئەوەیە كە كورد دەبێت یەكڕیز بێت، ‏دەبێت یەك دەنگ بێت بۆ دەستكەوتەكان نەك بۆ پۆست و پایە".

هەروەها جەختی کردەوە کە ‏دەبێ هه‌وڵ بده‌ين دەستكەوته‌كان بە یەكڕیزی بپارێزين و پەرەیان پێ بدەین و ‏خەباتی پێكەوەیی بكەین بۆ ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا زۆر قوربانیمان.‏

نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە هەموو لایەکمان بە یەكڕیزی و بە یەكبوون و بەیەكەوە دەبێت هەوڵ و تێكۆشانمان بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی مافە ‏دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان سەرەڕای هەموو جیاوازییەك، سەرەڕای هەموو ‏بۆچوونێك، مەرجی سەركەوتنمان و مەرجی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغەشمان تەنیا و تەنیا ئەوەیە ‏یەكڕیز بین و بەیەكەوە بین.

هەروەها وتیشی: بە پێكەوەبوون زۆر دەستكەوتمان دەستدەكەوێت، بە ترازان و دووركەوتنەوە، ‏دڵنیاتان دەكەمەوە هیچ لایەنێك لە كوردستان هیچ شتێكی دەستناكەوێت.‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار