سلێمانی؛ كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان مانیان گرت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایی دواى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست ڕێنمایی داراییان ده‌ركردوه‌و به‌و ڕێنماییانه‌ش پاره‌یان پێنه‌دراوه، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، "ئێمه‌ش له‌مڕۆوه ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابین ناكه‌ین".
كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان له‌سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو بڕیاریاندا، له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه هیچ ده‌رمانێك بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى‌و سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه دابین نه‌كه‌ن.
كۆمپانیاكان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند، ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم 20 ملیار دینار قه‌رزاریانه‌و چونه‌ته بانك، له‌وێ پێیانوتراوه پاره هه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه پاره‌كه‌یان به 55 مانگ بۆ خه‌رجبكرێت‌و ئێستا ئه‌وه‌شیان پێ‌نادرێت.
زیاتر له‌سێ مانگه كێشه‌ى كه‌مى‌و نه‌بونى ده‌رمان له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى‌و سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه.
