بڵێسە جەبار فەرمان: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەبێت ببێتە ھۆی یەکخستنی لایەنە کوردیەکان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت:"بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە بارەی نەوت و گازە دەبێت ببێتە ھۆی یەکخستنی لایەنە کوردیەکان و ھۆکاری بەھێزبوونیان".

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022، بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیەوە لە لاپەڕەی خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی، ''بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وادەکات ببێتە ھۆی یەکخستنی لایەنە کوردیەکان و ھۆکاری بەھێزبوونیان و  بە سیاسەتی ئابوری دا چونەوە، نەک ببێتە ھۆی تاوانبارکردنی یەکتری و تھدیدکردن و دژایەتی زیاتر و لاوازکردنی زیاتری ھەرێم.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''بە تەھدید و دژایەتی یەکتری ھیچ بەرھەم ناھێنین، کاتێتی پێداچونەوە بە تێکرای حکومرانی ھەرێم دا بکەینەوە و پێکەوە ڕێگری لە ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێم بکەین.''

دوێنێ سێشەممە دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند،  ''بڕیاردراوە بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان و پابه‌ند ده‌كرێن به‌ راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كانی پەیوەست بە نه‌وت به‌ به‌غدا.''

لە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵیدا ئەوەش هاتووە، ''حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق چاودێری ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و گاز بكه‌ن.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار