شۆفێرانی تەکسی لە دهۆک گردبوونەوە

شۆفێرێكی تەكسی لە دهۆك بۆ هاوڵاتی: گرانی بەنزین ژیانمانی ئالۆز كردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین بەشێک لە شۆفێران بە گشتی و شۆفێرانی تەکسیی لە دهۆک بۆ ماوەیەک گردبوونەوە و رێگەی نێوان دهۆک-هەولێریان گرت، دواتر هێزی ئەمنی چوونە شوێنەکە و رێگەکەیان کردەوە.

شۆفێرانی تەکسیی ناڕازین لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گلەیی ئەوان لەوەیە داهاتەکەیان تەنیا بەشی بەنزینەکە دەکات، بەمەش ناتوانن بژێوی خێزانەکانیان بە کاری تەکسیی دابینبکەن، ئەگەر کرێی تەکسیش لەسەر خەڵک گران بکەن، ئەوا خەڵک هاتووچۆ بە تەکسیی ناکەن. 

شۆفێرێكی تەكسی لە دهۆك ئاماژەی بە ئەوەدا ناتوانن پارەی خەرجی رۆژانەیان دابین بكەن.

شڤان عەلی، شۆفێرێكی تەكسییە و چوار منداڵی هەیە بە هاوڵاتی وت:" بە هۆی گرانی بەنزینەوە ئەوەندەی تر ژیانمان ئالۆز بووە و تەنیا پارەی بەنزینەكە پردەكەینەوە".
وتیشی:" رۆژانە ناتوانین پیداویستی رۆژەی پێ بكرین جا چی بگات بە كرێی خانوو و كرێی كارەبا و ئاو".

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لەهەموو شارەكانی هەرێم بەرزبۆتەوە و 250 دیناری عێراقی چۆتەسەر بۆ نزیکەی 900 دینار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار