دوای هەشت ساڵ کچێکی ئێزیدی رزگارکرا

3 ساڵ لەمەوپێش



کچێکی تری ئێزیدی بەناوی روزە ئەمین بەرەکات دوای هەشت ساڵ بەکەس وکاری خۆی شادبوویەوە.

فەریدە سعدۆ، بەرپرسی رابیتەی پشتگیری ژنان لە شنگال بەهاوڵات ی وت"پێش دوو مانگ گرۆپێکی ئیرهابی هەوڵیاندا روزە ئەمین لە شاری عەین عیسای سوریا بگۆزانەوە بۆ تورکیا، بەڵام هێزەکانی سوریای دیمۆکرات پلانەکەی ئەوان یان تێکدا و لەژێر دەستی ئەوان رزگارکرد داوتر کچەکەیان رادەستی خانی ئێزیدی لە هەرێمی جەزیرە کرا"

فەریدا ووتیشی"ئەمڕۆ توانیمان ئەو کچەیە لەشنگال رادەستی کەس وکاری بکەین، هەموو ئەودەنگۆیانەش ڕەت دەکەین کە لەبەرامبەر بڕێک پارە رۆزە رزگارکراوە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار