دادگای فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان: بڕیارەکە  لە بەرژەوەندیی باڵای وڵات و گەل بووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند:" بڕیارەکە  لە بەرژەوەندیی باڵای وڵات و گەل بووە". و دەڵێت:" لەسەر بنەمای دوو سکاڵای وەزیری نەوتی عێراق و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پێشووی پارێزگای بەسرە، کە لە ساڵانی 2012 و 2019 تۆماریان کردوون، بڕیاریدا کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە"، بۆیە هەڵیوەشاندەوە".

لە راگەیێندراوێکدا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکەیان بە ژمارە (59/ فیدراڵی/2012) و  یەکخراو لە 110/ فیدراڵی/2019 لە رۆژی 15-02-2022 دەرچووە، تێیدا "نادەستووریبوونی" یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، "پشتی بەستووە بە ماددەکانی (110 و 111 و 112 و 115 و 121 و 130) لە دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، بەتایبەتی دوای دەرچوونی بڕیارێک لە دادگەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمەش لەسەر بنەمای داوایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق بووە لەسەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە بەرژەوەندیی داواکراو بووە".

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە تێهەڵچوونەوەی بۆ کراوە، "تێهەڵچوون کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا لە 21ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2015 لە فەرمانگەی پێنجەم بڕیارەکە ئەوەی لەخۆگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو تێهەڵچوونەوەی پێشکێشکردووە و لەڕێگەی بڕیاری ئارەزوومەندانە بە داگرتنی بارەکە لە ئیسرائیل، بەمەش حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزی پاساوەکەی لە بابەتی تێهەڵچوونەوە لاوازکردووە و بڕیارەکەش کۆتاییهاتووە بە (هۆکارەکانی ئاماژە بۆکراوی پێشوو، رەزامەندیدان لەسەر داواکەی وەزارەت (وەزارەتی نەوتی عێراق) رەتکردنەوەی ئەو تێهەڵچوونەوە)".

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، "بەرژەوەندیی باڵای وڵات و گەل پێویستی بە یەکلاکردنەوەی داوای ژمارە (59/ فیدرڵی/2012 و یەکخراو 110 / فیدراڵی/2019) بوو، بڕیارەکەش لەسەر ئەم بنەمایە دەرچووە".

رۆژی سیشەممە 15ـی شوباتی2022، دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر بنەمای دوو سکاڵای وەزیری نەوتی عێراق و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پێشووی پارێزگای بەسرە، کە لە ساڵانی 2012 و 2019 تۆماریان کردوون، بڕیاریدا کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە"، بۆیە هەڵیوەشاندەوە.

بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات. مافیشی دایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە یاسایی و راستی گرێبەستە نەوتییەکان و گرێبەستە گازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا بیانییەکان بکۆڵێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار