مەسعود  بارزانی و موقتەدا سەدر بە تەلەفۆن بریاری ئەنجامدانی كۆبونەوەیان دا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بارەگای بارزانی و نوسینگەی سەدر راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە مەسعود بارزانی داوایەكی لەموقتەدا سەدر كردووە و داوای لێكردووە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان سێ لایەنە هاوپەیمانەكەی عێراق ئەنجام بدرێت.

 هاوكات پەیوەندییەكانی نێوان رەوتی سەدر، پارتی  و هاوپەیمانیی سەروەرییان تاوتوێ كردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەنجامداوە، وەكو لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا تاوتوێی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگیكردنیان لە هەڵوێستەكان لە هاوپەیمانییە سێقۆڵییە ستراتیژییەكە بۆ قۆناغی ئێستا كرد، ئەوەش بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر كۆك بوون لەبارەی گرنگیی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك بۆ هێزەكانی هاوپەیمانییە سێقۆڵیەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا.

لەلایەن خۆشیەوە نوسینگەی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر بڵاویكردەوە: سەرۆكی ڕەوتی سەدر لەلایەن مەسعود بارزانییەوە پەیوەندی پێوەكراوە و تیایدا تاوتوێی هەڵوێستەكانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی و هەماهەنگی نێوانیان كردووە لەم قۆناغە چەقبەستووەدا، ئەویش لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتیمانی. وەك نوسینگەكەی سەدر ئاماژەی پێداوە، هەردوولا ڕێككەوتوون بەمنزیكانە كۆبوونەوەی نێوان هەرسێ لایەنەكەی عێراق ئەنجام بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار