موقتەدا سەدر لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە شەش پێشنیار دەخاتەروو

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
موقتەدا سەدر تویتێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناردا کرد و چەند پێشنیارێکی لەپێناو دابەزینی نرخی دۆلار خستەڕوو.
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بۆ چەند خاڵێک کرد بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.
پێشنیارێکی سەدر بریتین لە:
١/ ڕاگرتنی بەقاچاخکردنی نرخی دۆلار.
٢/ چاوخشاندنەوە بە کاری بانکەکان, کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک لەو کەسانەی کۆنترۆڵی بازاڕی دراویان کردووە.
٣/ بەزوویی بانگێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان.
٤/بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمان.
٥/ رێکخستنی بازاڕی دراوی عێراق بە شێوەیەکی ناوەندی و پەسەندکردنی ھەندێک یاسا کە دەبنە ھۆی بەرزکردنەوەی نرخی دینار.
٦/ سەرەکۆنەکردنی ئەو بانکانەی کە سەر بە حیزبە دەسەڵاتدارەکان و کۆنترۆڵی وڵات و ژیانی ھاوڵاتییانیان کردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمرۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرـ، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا جەختیان لە كۆبونەوەیەكی سێ قۆڵی كردوە بە نێوان ( رەوتی سەدر، پارتی و هاوپەیمانیی سەروەریی ) بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
