بریارەكەی دادگای فیدراڵی جانبێكی سیاسی هەیەو شەرعییەتی بۆ دۆزراوەتەوە

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت جوڵاندنی دۆسییەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە جانبێكی سیاسی هەیەو پەیوەندی بەئاڵۆزییەكانی پرسی سەرۆك كۆمارو پێكهێكانی حكومەتەوە هەیە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی كۆمەڵی دادگەری لەلیژنەی دارایی عێراق لەم چاوپێكەوتنەیدا كە لە ژمارە 1956 رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوكرایەوە  زۆر بە راشكاوی لەبارەی جوڵاندنی سكاڵاكەی دادگای فیدراڵی قسە دەكات و دەشڵێت:» جوڵاندنی ئەم سكاڵایە لەم كاتەدا دادگای فیدراڵی شەرعییەتی بۆ دۆزیوەتەوە، ئەگینا لەیاسای بودجەی 2021دا  تاكە بڕگە كە رێگە دەدات هەرێمی كوردستان خۆی نەوت هەناردە بكات و بیفرۆشێت جێگیركراو تێپەڕێندرا، بەڕەزامەندی هەماهەنگی شیعەكان بوو، بۆیە كەسیش سكاڵای نەكردو یاساكەی نەبردە دادگای فیدراڵی».

ئەم ئەندامەی كۆمەڵی دادگەری وتیشی:" كاتی خۆی لەگەڵ هەردوو هاوڕێی بەرێزم كاك وشیار عەبدوڵاو كاك سەركەوت شەمسەدین، سەردانێكی دادگای ئیتحادیمان كرد لەنزیكەوە چاومان كەوت بەهەموو دادوەرەكان، بەتایبەت میدحەت مەحمود، پرسیارێكمان ئاراستە كرد كە ئەو سكاڵایانە چۆنەو بۆچی ناوبەناو باسی دەكەن و دواتر ونی دەكەن، زۆر بە راشكاوی پێی وتین كە «ئەم سكاڵایانە زۆرجار كە هەرێم و عێراق نزیكدەبنەوە لەیەك پێمان دەڵێن كە سكاڵاكە بوەستێنن و كە ئاڵۆزی دروست دەبێت پێمان دەڵێن بیجوڵێنن»، بۆیە ئەم جوڵاندنی سكاڵایانە لەم كاتەدا لەلایەن دادگای ئیتحادییەوە چەند جانبە یاساییەكە لەخۆی دەگرێت، ئەوەندەش مەسجێكی سیاسییە بۆ ئەو ململانێیەی كەهەیە لەسەرۆك كۆمارو پێكهێنانی حكومەت و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان، جانبێكی سیاسی وازحی هەیە، لەڕووی یاساییەوە هەر سكاڵایەك بچێتە دادگای ئیتحادی دواجار دەبێت یەكلایبكرێتەوەو مولزەمە وەڵامبداتەوەو نابێت واز لەو سكاڵایانە بهێنێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید رونیشیكردەوە:"ناتوانین بڵێین دادگای فیدراڵی سەر بەهیچ لایەنێك نییە، بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت كە دادگای فیدراڵی لەزۆربەی وڵاتان لەئاڵۆزییە سیاسسیەكانی زۆر وڵاتدا تەدەخول دەكات، بۆیە ئەوە جەمبەیەكی سیاسی تێدایە كە ئەمەیان یەكێكە لەو جەمبە سیاسییانەی دیكە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار