58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچێت
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەشدارن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە ئامادەبونی 35 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی حكومەتیش بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون. سەرۆکی کۆنفرانسەكە دەڵێت:" لام زۆر گرنگە بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێت و دەرفەتیان بدرێتێ. ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی".
ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند: " لام زۆر گرنگە و زۆر لام مەبەستە کە بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێت و دەرفەتیان بدرێتێ. ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی".
ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، راشیگەیاندووە:" لە راپۆرتی ئەمساڵی کۆنفرانسەکە باسی کێشەکان دەکەین کە ئێستا وڵاتانی دیموکراسیی رۆژئاوا هەیانە کە ناومان ناوە بێدەسەڵاتی، لێرە رووبەڕووی ببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
كۆنفرانسەكە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەو سێ ڕۆژەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە دەمێننەوە و چەندین كۆبونەوەی تایبەتیان دەبێت لەگەڵ سەركردەكانی ئامادەبووی كۆنفرانسەكە.
كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن ساڵانە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. تێیدا گەنگەشەی هەموو ئەو قەیران و کێشانە دەکرێت کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی جیهان و دەرفەتێکە تێیدا لایەنی تەبا و ناتەبا روانگە و سیاسەتی وڵاتەکانیان لە بەرامبەر پرسەکان بخەنەڕوو.
