نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتی لوبنان دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و كار و چالاكييه‌كانى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چه‌ندين بوارى جيادا چالاك و كاران.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 18-02-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى لوبنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تي ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى و ئابووريى لوبنان و په‌يوه‌ندييه‌كانى لوبنانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان باس كرد.
نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و كار و چالاكييه‌كانى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چه‌ندين بوارى جيادا چالاك و كاران.
لاى خۆيه‌وه نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى لوبنان وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌باره‌ى دۆخى سياسى و ئابووریی و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ى، جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى لوبنان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى، بانگهێشتى لوبنان كرد.
دۆخى په‌نابه‌ران له لوبنان و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسيكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
