نێچيرڤان بارزانى: هەمیشە هەوڵدەدەین كێشەكان بەرێگەی دەستور چارەسەر بكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ و رایگەیاند:"  وه‌ك هه‌ميشه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن".

پاشنيوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌كه‌كه‌دا  نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ پۆستى تازه‌يدا وه‌ك وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، خسته‌ ڕوو.

 ليندنه‌ر باسى له‌ پرۆسه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌ڵمانييه‌كان له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيرى و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا. ‌

 نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ست به‌ دوايين بڕيارى دادگاى باڵاى فيدراليى عيراقه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه وه‌ك هه‌ميشه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسيى داعش، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوورى بيلاڕووسيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار