نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی: نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت ئارامی بۆ عێراق بگێرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وسەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی  بڕيارەكەی  دادگاى باڵاى فيدراڵي عێراق گفتوگۆیان كرد و داوایان لە سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان كرد رۆلیان هەبێت لە گیرانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ عیراق.

ئەمڕۆ هەینی 18-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعشیان تاوتوێکردووە. لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و راسته‌قينه‌يه و له‌ عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات. 

دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانيان له‌ عێراق كردووە، به‌تايبه‌تى رۆڵى (يۆنامى) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ عێراق خواستووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌ گرنگيى هاوئاهەنگی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر كرا و جه‌خت له‌وه‌ كرايه‌وه‌ كه‌ هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، "چونكه‌ به‌ نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پڕۆسه‌ى سياسى بنكۆڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت".

خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆيدا، ئه‌گه‌رى سه‌ردانى سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه بۆ عێراق دواى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی فيدراڵى له‌ عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونەوە‌كه‌ بوون.‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار