هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەتوانن بۆ ١٣٠وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا گەشت بکەن
"ئۆکرانیا لە وڵاتانی ئەوروپا دا لە پلەی یەكەمدایە و لە جیهاندا لەپلەی سێهەمدایە لەروی بەرهەمهێنانی هەنگوینەوە"

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئۆکرانیا کەپاش روسیا دووهەمین وڵاتە لەئەوروپادا لەڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە و لە وڵاتانی ئەوروپا دا ئۆکرانیا لە ریزبەندی یەکەمدایەو لە جیهاندا لە ریزبەندی سێهەمدایە، لە روی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هەنگونینەوە.
ئۆکرانیا توانای دابینکردنی بەشێکی زۆر خۆراکی ئەوروپا و جیهانیشی هەیە، پێشتر سەبەتەی خۆراکی یەکێتی سۆڤیەت ئۆکرانیا بووە.
لە ریزبەندی شەشەمدایە لە رووی هەناردەکردنی گەنم و گەنمە شامیەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا دا ئۆکرانیا لە ریزبەندی یەکەمدایەو لە جیهاندا لە ریزبەندی سێهەمدایە، لە روی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هەنگونینەوە.
ئەو پانتاییەی خاکی ئۆکرانیا کە کراوە بە کشت وکاڵ ٦٠ ملیۆن و ٤٠٠٠٠٠ چوارسەدهەزار هێکتار زەویە. ٭- لە ١٥٪ خاکی ئەم وڵاتە دارستانە، کارگەکانی ئەم وڵاتە سەرجەم ئەو خۆراکانە بەرهەم دەهێنێت کە لە دانەوێڵە دروستدەکرێن.
ئۆکرانیا لە ٧٪ ی پێداویستی ماسی جیهانی دابین دەکرد بەڵام لەپاش داگیرکردنی نیمچە دورگەی قرم لەساڵی ٢٠١٤ ەوە ئەو ڕێژەیە کەم بوەتەوە . ٭- کانەکانی خەڵوز لە ساڵی ١٧٩٥ ەوە لەم وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان کاردەکەن. ٭- یەدەکی کبریتی ئۆکرانیا گەورەترین یەدەکی جیهانە
ئۆکرانیا لەساڵی ١٩٢٢ بووە بەبەشێک لەیەکێتی سۆڤیەت، لە ٢٤/٨/١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووەو لەیەکێتی سۆڤیەت جیابووەوە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە ٤٢٤١٨٠٠٠ چل و دوو ملیون و چوارسەدو هەژدە هەزارکەسە، لەڕۆژی ١١/٦/٢٠١٧ەوە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بڕیاری لابردنی (فیزای شنگن) بۆ هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەرچوەو جێبەجێ کراوە، ئێستا هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەتوانن بۆ ١٣٠وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا گەشت بکەن...
زانیاریەكان لە وتاری نوسەر نەوزاد ساڵح وەرگیراون، كەلە ژمارە 1956ی رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاویكردۆتەوە و ئێستا لە وێب سایتەكەدا دەتوانین تەواوی نوسینەكە بخوێنیتەوە.
https://hawlati.co/page_detail?smart-id=23085
