شۆفیرانی پاس لەسلێمانی گردبونەوە و داوای هەرزانبونی نرخی بەنزین دەكەن

خاوەن پاسێك بۆهاوڵاتی: ناتوانم كرێی خانوو پاشەكەوت كەم

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەشێک لە خاوەن پاسەکانی سلێمانی  گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان دژی گرانبونی بەنزین ئەنجامدا و رایانگەیاند، ئەگەر حکومەت هاوکاریان نەکات و سوتەمەنی هەرزان نەکرێت، ناچارن کرێی گواستنەوەی گران بکەن یان کارنەکەن، چونکە گرانبونی بەنزین بژێوی ژیانیانی سەخت کردوە.

مام محیدین ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە شۆفێری پاسە باس لەوە دەكات لەبەر گرانی رنخی سوتەمەنی و هاوكات بەرزبونەوەی نرخی پیداویستی رۆ>انە ناتوانێت بەشی كرێ مانگانەی كرێ خانوەكەی پاشەكەوت بكات.

ئەم خاوەن پاسە جەختی لەوەشكردەوە، بەردەوام ەدبن لەسەر داواكاریەكانیان و ئەەگر حكوەمت وەڵامیان نەداتەوە و نرخی گاز و بەنزین كەمنەكاتەوە ناچارن كرێی پاس لەسەر هاوڵاتیان زیادبكەن.

ماوةى رابردوو دوای بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و ناڕەزایەتی خاوەن پاسەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە کرێی پاسەکانی نێوشاری سلێمانی لە 500 دینارەوە کراوەتە 750 دینار و لە شارەکانی دیکەش نرخەکە بەرزدەبێتەوە. هەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، سبەی پارێزگار و قایمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار