سەرۆكی خاچی سوری نێودەوڵەتی سوپاسی نێچيرڤان بارزانى دەكات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچيرڤان بارزانى و سەرۆكی خاچی سوری نێودەوڵەتی كۆۆبونەوە و سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كرد لە بەرامبەر ئەو هاریکارییانەی کە لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیی کراوە.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19-02-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دووه‌م رۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ پيته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه. لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بارودۆخی عێراق، پەرەسەندنەکانی داعش لە سووریا، هێرشی داعش بۆسەر زیندانی غوێران و دۆخی عێراق بە گشتیی تاوتوێکراوە."
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی رۆڵى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تی به‌رز نرخاندووە به تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى ئاڵۆزى و ناسه‌قامگيرييان تێدايه، هه‌روه‌ها سوپاسى رێكخراوه‌كه‌ى كردووە بۆ كار و چالاكييه مرۆييه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيریی و ئاماده‌يييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكارى له‌گه‌ڵياندا دووپاتكردو‌وەتەوە."
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پيته‌ر ماورێر پوختەیەکی لەسەر چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان پیشکەشکردووە و سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کردووە بۆ ئەو هاوکاریی و هاوئاهەنگییەی کە لەلایەن دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كرێت. هەروەها لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە، پيته‌ر ماورێر گوتوویەتی، "بە بايه‌خه‌وه سه‌يرى بوونمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و له هاريكاريى هاوبه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بين."
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستى فره‌ڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر سه‌قامگيريى سياسى نه‌بێت، كێشه و ئاڵۆزى دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆى كۆچ، هه‌روه‌ها هەردوولا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى ئه‌وه‌ى داعش له زيندانى حه‌سه‌كه ئه‌نجامى دا بە مايه‌ى نيگه‌رانى و زه‌نگێكى مه‌ترسيدار ناویان بردووە.
