وەفدی کۆنگرێسی ئەمریکا: بە بایەخەوە لەهەرێمی كوردستان دەروانین
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵاى کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوە، وەفدەکە بە سەرۆکایەتی لیندزی گراهام، ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس بوو. وەفدەکە رایانگەیاندووە کە "كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
کۆبوونەوەکە ئه‌مڕۆ شەممە 19-2-2022 له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانی دووەم رۆژی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا بوو. نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان پێکەوە لەگەڵ شاندەکەدا کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ‌کران.
وەفدى كۆنگرێس، بەپێی راگەیێندراوەکە، "دووپاتیكردووەتەوە كه كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌يه، به ره‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دييانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوايه ده‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ويان پێبده‌ين."
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆکوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويستزانى بۆ نه‌هێشتن و له‌نێوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
هەر لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندەکە، باس لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگای باڵای فيدراڵیی عێراق کرا کە ياساى نەوت و گازی لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دانا هەردوولا هاوڕابوونە کە "خزمەتی سەقامگیریی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵى ناکات."
