مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبووڵکراو نییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند کە "بڕیارەکە بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبووڵکراو نییە."

لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 19-2-2022 لەگەڵ ئیلیسا سلۆتکین و ئادەم شیف ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە. 

بەپێی راگەیێنراوێک کە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق کرد لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند "دووپاتمان کردەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار